Nuri Aydın,Zahir Sofuoğlu
02 تەمووز 2025•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2025
ئیستانبوڵ ــ AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە ئیسرائیل بە مەرجەکانی ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژ لە غەززە، ڕازی بووە.
دۆناڵد ترەمپ لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "Truth Social" ئاماژەی بەوەداوە کە نوێنەرەکانی خۆی کۆبوونەوەیەکی "درێژ و بەرھەمداریان" لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل ئەنجامداوە.
ڕاشیگەیاندووە: "ئێستا ئیسرائیل بە مەرجەکانی ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژ لە غەززە، ڕازی بووە".
باسی لەوەش كردوه، قەتەر و میسر کە ڕۆڵی نیوەندگیری لە دانوستەکانی ئاگربەست لە غەززە دەگێرن، پێشنیازی کۆتایی بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە، پێشکەش بە بزووتنەوەی حەماس دەکەن.
ھەروەھا نووسیوویەتی: "ئومێدەوارم حەماس ئەم ڕێککەوتنە لە پێناو بەرژەوەندی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا قبوڵ بکات، ئەگەر نا ئەوە دۆخەکە باشتر نابێت و خراپتر دەبێت".