Aynur Şeyma Asan, Muhammed Kılıç
15 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2026
سەرۆکی ئەمریکا، دۆنالد ترەمپ ڕایگەیاند کە بۆ کۆتاییھێنان بە شەڕ، ڕێککەوتنی پێ باشترە لەگەڵ ئێران و ئاماژەی بەوەشدا کە رژێمی ئێستای ئێران دوای لەناوبردنی کەسە توندڕەوەکان جیاوازە.
پەیامنێری تۆڕی " ABC News"، جۆناسان کارڵ لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" وردەکاری ئەو دیمانەیەی بڵاوکردووەتەوە کە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ-دا ئەنجامداوە.
جۆناسان کارڵ ئاماژەی بەوەداوە کە دۆناڵد ترەمپ لە دیمانەكەدا ڕایگەیاندووە، بیر لە درێژکردنەوەی ڕێککەوتنی ئاگربەستی کاتی نێوان ئەمریکا و ئێران ناکاتەوە و گوتوویەتی: "دوو ڕۆژی داھاتوو، ڕۆژانێکی زۆرباش دەبن".
ھەروەھا دۆناڵد ترەمپ لە دیمانەکەدا بانگەشەی ئەوەی کردووە، ئەگەر نەبووایە بە سەرۆکی ئەمریکا، ئەوە جیھان پارچە پارچە دەبوو.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆنالد ترەمپ ڕاشیگەیاندووە کە بۆ کۆتاییھێنان بە شەڕ، ڕێککەوتنی پێ باشترە لەگەڵ ئێران و ئاماژەی بەوەشداوە کە رژێمی ئێستای ئێران دوای لەناوبردنی کەسە توندڕەوەکان جیاوازە.