Ramazan Turgut,Ramal Abdullah Mahmood
05 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2017
ریاز – AA
بانگەشەی ئەوە دەکرێت ژمارەیەکی زۆر لە وەزیرانی پێشوو کە لە نێویاندا ژمارەیەکیان ئەو وەزیرانەن کە شەوی رابردوو لە کارەکانیان دوورخراونەوە و هەروەها ژمارەیەک میر لە سعوودیە، دەستگیر کراون.
کەناڵی ئەلعەرەبییە بڵاوی کردەوە، شەوی رابردوو لیژنەی بنبڕکردنی گەندەڵی بە سەرۆکایەتی وەزیری بەرگری و شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان پێکهات، ژمارەیەکی زۆر وەزیری پێشوو کە لەنێویاندا ژمارەیەک لەو وەزیرانە هەن کە شەوی رابردوو لەکار دوورخرانەوە هەروەها ژمارەیەک میر، دەستگیرکران.
کەناڵی ئەلعەرەبییە ناوی ئەو کەسایەتییانەی کە دەستگیرکراوان بڵاونەکردۆتەوە، بەڵام ئاماژەی بەوە داوە کە ئافرەتێکیان لە نێودایە و بە هۆی گەندەڵییەوە دەستگیرکراون.
لە هەواڵەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی لەسەر چەند دۆسیەیەکی وەک "کاری نایاسایی لە پڕۆژەی ئاوی جیددە و پەیوەندیدار بە پەتای کۆلێراوە" ئەم کەسانە دەستگیر کراون. بەڵام تا ئێستا لایەنە فەرمییەکان هیچ راگەیەندراوێکیان لەمبارەیەوە بڵاونەکردۆتەوە.
بە پێی بڕیارنامەی شاهانەی سعوودی شەوی رابردوو لیژنەی بنبڕکردنی گەندەڵی پێکهێنرا و دەسەڵاتی دەستبەسەرکردن، دەستگرتن بە سەر سەروەت و سامان و گرتنەبەری هەموو رێکارێکی پێویست بە لیژنەکە درا. وەزیری بەرگری و شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان کوڕی شا سەلمانی کردە سەرۆکی لیژنەکە.