Yusuf Özcan,Muhammet Ali Kemal
06 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2019
دینارد- AA
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی G7 ئاشكرایانكرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییانه‌ی له ده‌ورووبه‌ری ته‌رابلوس له ئارادان، نیگه‌رانیی قووڵیان هه‌یه و داوایان له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كرد هه‌موو جۆره چالاكییه‌كی سه‌ربازیی بۆ سه‌ر ته‌رابلوس رابگرن.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامانی G7، هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن و كه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری باڵای سیاسه‌تی ئاسایش و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، فێدێریكا مۆگێرینی، له ناحیه‌ی دیناردی فه‌ڕه‌نسا كۆبوونه‌وه و راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیان له‌باره‌ی لیبیاوه بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "نیگه‌رانیی قووڵمان هه‌یه سه‌باره‌ت به‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییانه‌ی له ده‌ورووبه‌ری ته‌رابلوس له ئارادان، و داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین هه‌موو جۆره چالاكییه‌كی سه‌ربازیی بۆ سه‌ر ته‌رابلوس رابگرن. ئه‌م چالاكییانه پێشێلی پڕۆسه‌ی سیاسیی ده‌كات كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت و هاووڵاتییانی سڤیل ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و خه‌م و مه‌ینه‌تی گه‌لی لیبیا درێژه پێده‌دات".