Dildar Baykan
16 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2020
واشنتۆن - AA
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بڵاویکردەوه وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی، مایک پۆمپیۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو، تاوتوێی کەمکردنەوەی گرژییهكانی کردووە لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوه بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، مایك پۆمپیۆ و مهولود چاوشئۆغڵو لە سانتا دۆمینگۆ-ی پایتەختی کۆماری دۆمینیک کۆبوونەتەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: ''پۆمپیۆ و چاوشئۆغڵو ئەو بابەتانەیان تاوتوێکردووە کە هەردوولا نیگەرانن لەبارەیانەوە، لەوانەش کەمکردنەوەی گرژییهكان لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست''.