Bayram Altuğ
29 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2018
جنێڤ - AA
رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی رایگەیاند كه له رۆژی هه‌ینیه‌وه تا ئەمڕۆ، زیاتر له دوو هه‌زارو 200 كۆچبه‌ر له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا، رزگاركراون.
گوته‌بێژی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، جۆیل میلمان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە شاری جنێڤ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له 147 رۆژی یه‌كه‌می ساڵی 2018دا، ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌ر و په‌نابه‌رانه‌ی له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه چوونه‌ته ئه‌ورووپا 30 هه‌زار و 300ه، ژماره‌ی ئه‌وانه‌شی له‌و رێگه‌یه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 655.
جۆیل میلمان باسی له‌وه كرد كه ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌ورووپا نزیكه‌ی 12 هه‌زاریان له كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیا دابه‌زیون، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له هه‌مان قۆناغی ساڵی رابردوودا نزیكه‌ی 70 هه‌زار په‌نابه‌ر گه‌یشتوونه‌ته ئه‌ورووپا و، هه‌زارو 689 په‌نابه‌ریش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
گوته‌بێژی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی په‌ڕیونه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌شی گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌راورد به ساڵی رابردوو به شێوه‌یه‌كی زۆر دابه‌زیوه.
گوته‌بێژی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، جۆیل میلمان باسی له‌وه كرد كه له رۆژی هه‌ینی رابردووه‌وه تا ئەمڕۆ له ئاوه‌كانی نێوان باكووری ئه‌فریقا و ئیتاڵیادا زیاتر له دوو هه‌زارو 200 په‌نابه‌ر رزگاركراون، له‌وانه‌یش 400یان له تونسه‌وه، زیاتر له هه‌زارو 800یان له لیبیاوه به‌رێكه‌وتوون. جگه له‌وه ئه‌مڕۆ هه‌زار كۆچبه‌ر گه‌یشتوونه‌ته شاره‌كانی پالێرمۆ و مێسینا باشووری ئیتاڵیا.