Dmitri Chirciu,Ramal Abdullah Mahmood
08 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2019
مۆسكۆ – AA
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی ڤه‌رشینین به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سووریا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌رچووه و رایگه‌یاند: "ده‌بێ ئیسرائیل هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر سووریا رابگرێت".
ڤه‌رشینین به میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند كه هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سووریا بوونه‌ته هۆی ناسه‌قامگیری له‌و وڵاته و گوتی: "نابێت هیچ هه‌نگاوێك بندرێت كه ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر".
ناوبراو به بیری هێناوه‌ته‌وه كه وڵاته‌كه‌ی یه‌ك ساڵه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له سه‌ر هێڵه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له پێكدادان بگرێت له سووریا. به پێویستیشی زانی ئیسرائیل هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر سووریا رابگرێت كه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌رچووه.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی ڤه‌رشینین له كۆتایی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له لوتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی توركیا، رووسیا و ئێران كه له ١٤ی ئه‌م مانگه له شاری سۆچی ده‌به‌سترێت تاوتوێی دوا پێشهاته‌كانی ئیدلب و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا ده‌كرێت.