Zafer Fatih Beyaz
31 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2021
رۆما - AA
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن له چوارچێوه‌ی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی G20 له رۆما ده‌ستی پێ كرد.
له چوارچێوه‌ی دیداره‌كانی لووتكه‌كه‌دا كه له ناوه‌ندی كۆنگره‌ی نوڤۆلا به‌ڕێوه‌ده‌چن، سه‌ركۆماری توركیا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه دووقۆڵییه‌كانی.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن كاتژمێر ١٢:١٥ ده‌ستی پێ كرد.
بەرلە كۆبوونه‌وه‌كه و له میانی وێنه گرتنه‌كاندا، رۆژنامه‌نووسێكی ئه‌مریكی پرسی "پلانتان هه‌یه F-16 بده‌ن به توركیا؟" سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن له وه‌ڵامدا گوتی: "پلانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باشمان هه‌یه".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به داخراوی به‌ڕووی راگه‌یاندندا به‌ڕێوه‌دەچێت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماده‌یە.