Sarmand Hameed
04 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2020
هەولێر - AA
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەبارەی قۆناغەکانی دوای جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال گفتوگۆیەکی باشیان لەگەڵ نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق، جینین هێنیس پلاستخارت ئەنجامداوە.
رێبەر ئەحمەد لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: "گفتوگۆیەکی باشمان لەگەڵ نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق، جینین هێنیس پلاستخارت ئەنجامدا و گفتوگۆمان لەسەر رێککەوتننامەی شنگال و قۆناغەکانی دوای جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکە کرد".
رێبەر ئەحمەد ئاماژەی بەوە کردووە کە گفتوگۆکانیان لەگەڵ نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق بە ئاراستەی وەرگێڕانی پراکتیکی ناوەڕۆکی رێککەوتننامەکە بووە کە گەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگال بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان بەشێوەیەکی سەلامەت دەستەبەر بکات.
رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی رابردوو، حکوومەتی فیدڕال و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەئامادەبوونی نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق، رێککەوتن لەسەر ئاساییکردنەوەی رەشی ئەمنی و ئیداری شنگال.