كیێڤ
سەرۆكانی ھەر سێ باڵی ئۆپۆزسیۆنی ئوكرانیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا لە شاری كیێڤ ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی خۆیان لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی ئوكرانیا خستەڕوو.
لە سەرەتای كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا ڤیتالی كلیچكۆ گوتی: "لە كۆبوونەوەكەدا داوامان كردوە ئەمساڵ ھەڵبژاردنی سەرۆكوەزیران ئەنجام بدرێن، ھەروەھا بڕیار دراوە كۆبوونەوەكانی نێوان ھەر سێ لەلایەنی ئۆپۆزسیۆن لەگەڵ حكومەتدا درێژەیان ھەبێ."