Zafer Fatih Beyaz
10 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2021
ئەنقەرە - AA
ئەو ساڵنامانەی کە لە لایەن ئاژانسی ئانادۆڵوهوە بڵاودەکرێتەوە و پێشھاتە گرنگەکانی وڵاتەکە و جیھانی لە ساڵی ٢٠٢٠دا بە پێی ریزبەندی کات، توانای ناسینی ئەو رووداوانە دهخاتهڕوو کە کاریگەرییان ههبووه.
ئاژانسی ئانادۆڵو، ھەموو ساڵێک بە سوود وەرگرتن لەو ئەرشیڤه دەوڵەمەندەی ھەواڵ و وێنە، ساڵنامەکانی بە زمانەکانی تورکی، ئینگلیزی و عەرەبی بڵاودەکاتەوە، ئەم ساڵیش ساڵنامەی ٢٠٢٠ی بلاوکردەوە کە پێشھاتگهلی زۆر گرنگی بوارەکانی سیاسەت، ئابووری، وەرزش، كولتوور و ژیان و ھونەر لە خۆدەگرێت.
ساڵنامەکان لە رێگەی زمانێکی سادە و روونەوە سەرنج رادەکێشێت و وێنەی ناوەڕۆک بەھێز دەردەکەوێت، ئەم ساڵنامەیە رووداوی گرنگی ناوخۆیی وەک، کردنەوەی مزگەوتی ئایاسۆفیا بهڕووی پەرستشدا، دۆزینەوەی گەورەترین سەرچاوەی گاز لە مێژووی تورکیا، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی بەھار، بەرەنگاربوونەوەی فەتۆ، یادکردنەوەی ١٠٠ ساڵەی دامەزراندنی پەرلەمانی تورکیا، ١٠٠ ساڵەی دامەزراندنی ئاژانسی ئانادۆڵو، کردنەوەی کتێبخانەی نیشتمانیی سەرۆکایهتی کۆماری تورکیا و کردنەوەی دوورگەی دیموکراسی و ئازادی و بوومەلەرزەکانی ئەلعەزیز و ئیزمیر لەخۆدەگرێت.
رووداوە نێودەوڵهتییەکانیش، سەرکەوتنی قەرەباخ لەلایەن ئازەربایجانەوە، ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، پەسەندکردنی یاسای برێگزیت لە بەریتانیا، ھێرشی رەگهزپەرستەکانی ئەڵمانیا، واژووکردنی رێککەوتنی ئاشتیی نێوان ئەمریکا و تاڵیبان، کوشتنی قاسم سولەیمانی، کردنەوەی بەشێکی ناوچەی داخراوی ماراش لە خۆدەگرێت.