Ayhan Mehmet
27 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2020
ئەسينا - AA
قەشە ئيڤانگيلۆس پاپانيكۆلاو لە يۆنان رايگەياند: "ئەگەر توركەكان كە ئاياسۆفيايان پاراست، نەبوونايە، ئاياسۆفيا لە زووەوە كەوتبوو".
ئيڤانگيلۆس پاپانيكۆلاو، كە لە دواى بەڕێوەچوونى رێوڕەسمى ئايينى لە كڵێساى ئاناليپسيۆس كە دەكەوێتە رافينا، نزيك ئەسيناى پايتەخت قسەیكرد و گوتى: "كێ بينايەكى گەورەى وەكو ئاياسۆفيای پاراست؟ توركەكان پاراستيان". باسی لهوهشكرد، توركەكان لە گريت هيچ كڵێسايەكيان دانەخست بەڵام يۆنان بە فەرمانى ئۆتۆناس ژمارەيەكى زۆر دێر و كڵێسايان داخست.
پاپانيكۆلاو ئاماژەى بەوەیشكرد، لەو سەردەمەى توركەكان حوكميان دەكرد مرۆڤەكان بە ئازادى ئايینەكانيان پەيڕەو دەكرد و رایگهیاند:
"لەبەرئهوه بوو، خهڵك دەيانگوت 'بينينى عەمامەى تورك هەڵدەبژێرم لە جياتى سەرپۆشى لاتينى'. بە من بێت با هەردووكيان نەبينرێن بەڵام ئەگەر ناچارى هەڵبژاردن بكرێم ئەوە توركەكان هەڵدەبژێرم".
قەشە پاپانيكۆلاو تیشكی خستهسهر ئهوهش، كاتێك ئاياسۆفيا مۆزەخانە بوو ژمارەيەكى زۆرى گەشتيار بە جلوبەرگى نەگونجاوەوە دەچوونە ناوی بەڵام لە ئێستا بەدواوە بە بێ پێڵاو، بە جلوبەرگى درێژ و باڵاپۆشەوە خهڵك دەچێتە ئەوێ و رایگهیاند: "ئەمە نيشانەى رێز نييە؟ دەبێت ئەمە وەكو نەفرەتێك تەماشا نەكەين بەڵكو وەكو رێكخستنەوەيەك بيرى لێبكەينەوە".