Gamze Türkoğlu Oğuz,Hemın Othman Mohammed
21 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2019
كۆڵۆمبۆ - AA
له سریلانكا ژمارەیەک ته‌قینه‌وه له‌نێو كڵێسا و هۆتێلدا روویاندا، به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان ١٢٩ كه‌س کوژراون.
بی بی سی بڵاویکردەوە، شه‌ش ته‌قینه‌وه‌ی له كڵێساكانی كۆجیكادی، نیگۆمبۆ و باتیكالۆ و هۆتێله‌كانی شانگری لا، سینامۆن گراند و گنگسبێری كۆڵۆمبۆی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته روویانداوه و به‌هۆیه‌وه لانیكه‌م ١٢٩ كه‌س کوژراون.
به‌رپرسان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌و ته‌قینه‌وانه‌دا زیاتر له ٢٠٠ كه‌س برینداربوون.