Zana Natık Kerem
04 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2020
مەككە ـ AA
دوای حەوت مانگ لە هەڵپساردنی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)وە، جارێكی دیكە دەرگا بەڕووی عەمرەكاراندا كرایەوە و دوێنێ شەممە یەكەم كاروانی عەمرەكاران لە چوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنەكانی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە لە سعوودیە بۆ ئەنجامدانی عەمرە، گەیشتە مزگەوتی حەرەم لە مەككە.
لەمبارەیەوە سەرۆكایەتی مەككە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی كرەوە كە لە چوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنەكانی خۆپارێزیی، یەكەم كاروانی عەمرەكاران گەیشتووەتە مزگەوتی حەرەم لە مەككە بۆ ئەوەی عەمرە ئەنجام بدەن.
هاوكات سەرۆكایەتی مەككە، وێنەی ئەو كەسانەی كە بۆ ئەنجامدانی عەمرە، گەیشتوونەتە ناو حەرەمی پیرۆز، بڵاوكردەوە.
پێشتر وەزارەتی حەج و عەمرەی سعوودیە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی كردبوویەوە كە ئامادەكاری دەكرێت بۆ ئەوەی یەكەم كاروانی عەمرەكاران، بچێتە ناو حەرەمی پیرۆز لە مەككە.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت كە لە مانگی ئاداری رابردووە، ئەنجامدانی عەمرەكردن لە مانگی رابردووە لە چوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنەكانی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سعوودیە هەڵپەسێردرابوو.
لە 22ی ئەیلوولی رابردوو وەزارەتی حەج و عەمرە رایگەیاندبوو كە دوای ئەوەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بۆ ماوەی شەش مانگ حەج و عەمرە هەڵپەسێردراون لە چواری مانگی تشرینی یەكەمی داهاتووەوە بەشێوەیەكی سنووردار عەمرەكردن دەستپێدەكاتەوە و سەدا ۳۰ی خەڵك دەتوانن سەردانی كەعبە و مزگەوتی حەرام بكەن و لە ۱٨ی مانگی تشرینی یەكەمی داهاتووەوە رێژەكە بۆ سەدا ۷٥ بەرز دەكرێتەوە و لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا بە لەبەرچاو گرتنی رێنماییە تەندروستییەكان پێشوازی لە سەرجەم گەشتیارە بیانی و ناوخۆییەكان دەكرێت.
ئەمەیش لە كاتێدایە بەپێی دوایین ئامارەكان، تا ئێستا 335 هەزار و 997 كەس لە سعوودیە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش چوار هەزار و 850 كەس گیانیان لەدەستداوە و 320 هەزار و 874ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.