واسنتۆن
کریستیان لاگارد، سەرۆکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە زانکۆی جۆن ھۆکینس لە واشنتۆن لەمەڕ رەوشی ئابووریی جیهان باسێکی پێشکەشکرد.
لاگارد گوتی: " گەشەکردنی ئابووریی لە جیھان بەرەو سستی دەچێ و ئەم بارە تا ماوەیەکی زۆر بەردەوام دەبێ. بێگومان ئەوە مەترسییەکی گەورەیە و پێویستە وڵاتانی جیھان پلانی ھەماھەنگیی کار لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی داڕێژن."
دوای ئەوەی لاگارد ئەوانەی روونکردەوە ھۆشداری دایە وڵاتان کە ئابووریی جیھان بەرەو سستییە و دەبێ ھەمووان ھەوڵی رێکخستنەوەی بدەن و سیاسەتەکانیان لە کەشو ھوایەکی کاری ھەماھەنگیی نێودەوڵەتیدا بەکاربێنن.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.