Özcan Yıldırım
17 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکەی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکی دەوڵەتی ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس ئەنجامدا کە لە میانیدا پرسی پەلامارەکانی ئیسرائیل بۆسەر فەڵەستین تاوتوێ کرا.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان لە سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند كه سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکەی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکی دەوڵەتی ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس ئەنجامداوە کە لە میانیدا پرسی پەلامارەکانی ئیسرائیل بۆسەر فەڵەستین تاوتوێ کراوە.
ئاماژەی بەوەداوە کە رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، دڕەندەیی ئیسرائیلی وەبیر پاپا فرەنسیس هێناوەتەوە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە لایەنی بەرامبەری ئیسرائیل تەنها فەڵەستین نییە، بەڵکو هەموو موسڵمانان، مەسیحییەکان و مرۆڤایەتییە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ پاپا فرەنسیس، داوای کردووە کە سەرجەم مرۆڤایەتی دژبە هێرشەکانی ئیسرائیل یەکگرتوو بن.
راشیگەیاندووە کە رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوە كه له ته‌واوی پلاتفۆرمه نێوده‌وڵه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كان به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشه‌وه هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانیان چڕ كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی وه‌ك پێویست جێبەجێ نەکردووە.
هەروەها رەجەب تەیب ئەردۆغان جەختی لەوە کردووەتەوە کە پەیام و کاردانەوەکانی پاپا فرەنسیس کاریگەری هەیە لەسەر جیهانی مەسیحییەت و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.