Hemın Othman Mohammed
31 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2016
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، گفتوگۆی له‌سه‌ر راپۆرتی پسپۆڕانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد، كه ده‌ریده‌خات رژێمی سووریا و رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، چه‌كی كیمیاوییان به‌كارهێناوه.
لە كۆبوونهوهیهکدا كه بە شێوەیەکی داخراو به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكی تیمی ئاماده‌كاریی راپۆرته‌كه ڤیرجینیا گامبای ئه‌رجه‌نتینی، ورده‌كاری راپۆرته‌كه‌ی بۆ ئه‌نجوومه‌نه‌كه خسته‌ڕوو.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، گامبا بۆ رۆژنامه‌وانان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌و نۆ رووداوه‌ی داواكرابوو لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ربكرێت، به‌و ئه‌نجامه گەیشتوون كه دووان لە رووداوەکان له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانیی سووریا و یه‌كێكیان له‌لایه‌ن داعشه‌وه ئه‌نجامدراوه.
گامبا ئاشکرایکرد به‌ڵگه‌ی سێ رووداوی دیكه‌یان له پزیشكی دادوه‌ریی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت و له‌سه‌ره‌تای مانگی ئهیولدا ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌باره‌ت به‌و سێ رووداوەش کە دەمێنێتەوە به‌ڵگه و زانیاریی پێویستییان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه.
گامبا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو له سووریا لایه‌نه جیاوازه‌كان به مادده‌ی كیمیاوی جۆراوجۆر هێرشیان ئه‌نجامداوه و گوتی: "پێویسته ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه دیارییبكرێت كه ئه‌و هێرشانه‌یان ئه‌نجامداوه و راپێچی به‌رده‌م دادگا بكرێن. ئومێده‌وارین راپۆرته‌كه‌مان هاریكاربێت له‌و باره‌یه‌وه".
- رووسیا پێی وایە به‌ڵگه‌ی پێویست له‌به‌رده‌ستدا نییه
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی رووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڤیتالی جوركین، به رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند: "چه‌ند پرسیارێكمان لەلا گه‌ڵاڵه بووه سه‌باره‌ت به راپۆرتەکەی پسپۆڕان".
جوركین وه‌بیریهێنایه‌وه راپۆرته‌كه ده‌ریخستووه كه رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، چه‌كی كیمیاوی به‌كارهێناوه.
هاوكات سه‌باره‌ت به تۆمه‌تباركردنی رژێمی سووریا، جوركین بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یكرد له راپۆرته‌كه‌دا نه‌توانراوه ئه‌و چه‌كه دیارییبكرێت كه به‌كارهێنراوه یان شوێن په‌نجه‌ی له‌سه‌ربێت.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی رووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باسی له‌وه‌شكرد راپۆرته‌كه پشتی به گوته‌ی شایەتحاڵەکان به‌ستووه و به‌ڵگه‌ی به‌رجه‌سته‌ی تێدا نییه. ئەمە جگە لەوەی لە راپۆرته‌كه‌دا لایەنی به‌رپرسیار دهستنیشاننهكراوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی پێویست له‌به‌رده‌ستدا نییه تا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری سزادان ده‌ربكات.