Zana Natık Kerem
02 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2018
رامەڵڵا ــ AA
کۆمەڵەیەکی ناحکوومی رایدەگەیەنێت کە سوپای ئیسرائیل لە سەرەتای ئەمساڵەوە، ٢٥ منداڵی فەڵەستینی لە کەناری رۆژئاوا و کەرتی غەززە کوشتووە.
کۆمەڵەی بزووتنەوەی جیھانی بۆ بەرگریکردن لە منداڵان-لقی فەڵەستین لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە کە سوپای ئیسرائیل لە سەرەتای ئەمساڵەوە، ٢٥ منداڵی فەڵەستینی کوشتووە کە لەو ژمارەیە، ٢١یان لە کەرتی غەززە بووە.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.