Qais Omar Darwesh Omar
03 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2023
ڕامەڵڵا ــ AA
ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل لە ژمارەیەک پارێزگای کەناری ڕۆژئاوا، ٦٠ فەڵەستینییان دەستگیر کرد.
یانەی دیلی فەڵەستین، دەستەی کاروباری دیلەکان و ئازادکراوەکان لە ڕاگەیاندراوێکی ھاوبەشدا ئاماژەیان بەوەداوە کە کە ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل لە زنجیرەیەک ھەڵمەتیان بۆ دەستگیرکردنی فەڵەستنییەکان لە پارێزگاکانی خەلیل، ڕامەڵڵا، ئەریحا، جەنین، سەلفیت و بەیت لەحم ئەنجامداوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی ھەڵمەتەکاندا، ٦٠ فەڵەسیتنی لەلایەن ھێزەکانی سوپای ئیسرائیلەوە دەستگیرکراون.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، ھێزەکانی ئیسرائیل لە کەناری ڕۆژئاوا، سێ ھەزار و ٤٨٠ فەڵەستینیان دەستگیر کردووە.