Atila Altuntaş ,Hemın Othman Mohammed
26 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2017
ستۆکهۆلم - AA
مزگه‌وتی سافلی سه‌ربه ناوه‌ندی كولتووری ئیسلامی كه ده‌كه‌وێته ناحیه‌ی سافلی باشووری سوید، كه‌وته به‌ر هێرشی چه‌كدارێك یان چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو.
به‌پێی هه‌واڵی ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تی سوید SVT، له‌و هێرشه‌دا جامی په‌نجه‌ره‌كانی مزگه‌وته‌كه شكاوه و، له‌و جامه شكاوانهوه بۆمب هه‌ڵدراوه‌ته ناو مزگه‌وته‌كه‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه دیواری مزگه‌وته‌كه زیانی به‌ركه‌وت.
سه‌رۆكی ناوه‌ندی كولتووری ئیسلامی، عه‌بدولحه‌كیم ئادان، له لێدوانێكیدا بۆ ته‌له‌فزیۆنی SVT، رووداوه‌كه‌ی به هێرشێكی ترسێنه‌ر ناوزه‌ندكرد و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌و هێرشه‌دا جامی په‌نجه‌ره‌كانی مزگه‌وته‌كه شكاوه و، دیواری مزگه‌وته‌كه زیانی به‌ركه‌وتووه.
ئادان باسی له‌وه كرد كه رۆژانه تێكڕا 100 كه‌س دێن له‌و مزگه‌وته‌دا نوێژ ده‌كه‌ن.