Hemın Othman Mohammed
16 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2016
په‌رله‌مانی سویسڕا، ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی په‌سند كرد كه له ساڵی 1992دا پێشكه‌شی یه‌كێتیی ئه‌وروپای كردبوو بۆ كشانه‌وه له ئه‌ندامێتی یه‌كێتییه‌كه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه راگه‌یاندنەکانی سویسڕا بڵاویان كراوه‌ته‌وه، په‌رله‌مانی فیدراڵ ئه‌و داوایه‌ی كه چالاك نییه به‌رده‌وامبوونی به‌بێ واتا ناوزه‌ند كردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سویسڕا، دیدیه بۆركهالتهر ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه داواكارییه‌كه‌یان بۆ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا نابه‌جێ بووه و دهیكشێننهوه.
سویسڕا، له 20ی ئایاری 1992دا داوای ئەندامێتی پێشكه‌ش به یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كردبوو به‌ڵام هه‌مان ساڵ و له راپرسییه‌كدا كه له‌و وڵاته ئه‌نجام درا %50.3ی به‌شداربووانی به نه‌خێر ده‌نگیان دا. به‌و هۆیه‌شه‌وه حكوومه‌تی سویسڕا هه‌رچه‌نده دانوستانه‌كانی له‌باره‌ی ئه‌ندامێتیی له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا راگرت به‌ڵام نهیكشاندبۆوه.