Abdullah Aşıran
04 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2023
رۆتەردام - AA
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هۆڵەندا.
تۆڕی مێدیایی "NOS"ی هۆڵەندی لە هەواڵێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لەناو ئەو فڕۆکەیەی حکوومەتی هۆڵەندادا بووە کە لە فینلاندەوە هاتووە و کاتژمێر ٢٢:١٥ بە کاتی هۆڵەندا لە فڕۆکەخانەی شیپۆل ئەمستردام، نیشتووەتەوە.
لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە ئەمڕۆ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لە شاری لاهای سەردانی سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا، مارک رووتە دەکات و لەژێر ناونیشانی "بەبێ دادپەروەریی ئاشتی نایەتە ئارا" گوتارێک پێشکەش دەکات.
ئاماژە بەوەش دراوە کە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەردانی دادگای لاهای دەکات کە لەئێستادا لێکۆڵینەوە لەو تاوانانەی جەنگ دەکات کە لە جەنگی ئۆکراینادا روویانداوە.
ژمارەیەک گرتەی نیشتنەوەی ئەو فڕۆکەیەی کە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی تیادابووە و کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی کە ژمارەیەکی زۆر کارمەندی پۆلیس و هێزی ئەمنی یاوەرییان کردووە، بڵاوکراونەتەوە.