Zana Natık Kerem
09 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2022
ھەولێر ــ AA
وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، کریستین لامبریچت بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەلایەن وەزیری بەرگریی عێراق، جومعە عناد سەعدون پێشوازی لێ کرا.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق، جومعە عناد سەعدون پێشوازیی کردووە لە کریستین لامبریچت و کۆبوونەتەوە.
ئاماژە بەوەیش دراوە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی عێراق و ئەڵمانیا، گفتوگۆ دەکرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا، زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە نەخراوەتەڕوو.