Mehmet Yusuf Melikoğlu,Ahmet Kartal
25 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2024
نیویۆرک ــ AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی ٧٩هەمین خوولی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، چاوی بە سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، نیکۆڵ پاشینیان کەوت.
دیدارەکەی نێوان سەرکۆمار ئەردۆغان و نیکۆڵ پاشینیان لە ماڵی تورک لە نیویۆرک دوور لە چاوی کامێراکان بەڕێوەچوو.

ھاوکات فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە دیدارەکەدا، ھەردوولا ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەرمینیا، ھەروەھا پڕۆسەی ئاشتی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجانیان تاوتوێ کردووە.
باسی لەوەش کردووە کە سەرکۆمار ئەردۆغان لە میانی دیدارەکەدا ڕایگەیاندووە کە تورکیا پاڵپشتی لە دامەزراندنی ئاشتی ھەمیشەیی و دۆستايەتيیەکی بەھێز لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا دەکات و ئاماژەی بەوەشداوە کە ھەوڵەکان لەوبارەیەوە بەردەوامن.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشداوە کە پێشکەوتنی گەورە لە ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات بەدیھاتووە، ھەروەھا پاڵپشتی خۆی نیشانداوە سەبارەت بە بەردەوامبوونی گفتوگۆکانی نێوان ھەردوو وڵات.