Mümin Altaş
04 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2026
قاهیرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کە بە سەردانێکی فەڕمی لە قاهیرەی پایتەختی میسرە، لە ڕێوڕەسمێکی فەڕمییدا لەلایەن سەرکۆماری وڵاتەکە، عەبدولفەتاح سیسی-ەوە پێشوازیی لێکرا.
لە کاتی گەیشتنی سەرکۆمار ئەردۆغان بۆ بەردەم کۆشکی ئیتیحادییە، لەلایەن سیسی-یەوە پێشوازیی لێکرا.
پاش ئەوەی سەرکۆمار ئەردۆغان و سیسی چوونە شوێنی خۆیان لە ڕێوڕەسمەکە، چەند تۆپێک تەقێندران و سروودی نیشتمانیی هەردوو وڵات لێدرا.
پاشان سەرکۆمار ئەردۆغان و سیسی تەوقەیان کرد و وێنەیان گرت.
دوای ناساندنی شاندەکانی هەردوولا، سەرکۆمار ئەردۆغان و سیسی دەستیان بە کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی کرد.
بڕیارە پاش کۆبوونەوە دووقۆڵییەکان و نێوان شاندەکان، سەرکۆمار ئەردۆغان و سیسی بەشداری لە ڕێوڕەسمی واژوو کردنی چەند ڕێککەوتننامەیەکدا بکەن و، پاشانیش بۆ ڕۆژنامەنووسان بدوێن.