Kaan Bozdoğan,Koray Taşdemir
21 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2025
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە وەک ڕێکخراوی دەوڵەتانی تورک زۆر سەختی، بڕیاری پێشوەختە و ئاستەنگمان تێپەڕاندووە و، ڕایگەیاند: "کاتێک ئاوڕێک لەدواوە دەدەینەوە لە ئاستێکداین ئەمڕۆ بەپەنجە ئاماژەی بۆ دەکرێت. بێگومان ڕێگایەکی زۆر هەیە لەبەردەمماندا، بەلام هیچ گومانم نییە لەوەدا کە لەگەڵ ئێوەی برایانماندا بە ئامانج دەگەین".
لە میانی بەشداری کردنی لە لووتکەی نافەڕمی ڕێکخراوی دەوڵەتانی تورک کە لە بوداپێستی پایتەختی هەنگاریا بەڕێوەچوو، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرەتا سەرکۆمار ئەردۆغان خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە سەردانکردنی هەنگاریا کە پەیوەندییەکی دۆستانەی قووڵیان لەگەڵیدا هەیە.
سەرکۆمار ئەردۆغان سوپاسی سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا، ڤیکتۆر ئۆربانی کرد بۆ میوانپەروەریی و، هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرکۆماری قیرغزستان، سادیر جاپارۆڤ خواست کە سەرۆکایەتی ڕێکخراوی دەوڵەتانی تورکی وەرگرتووە.
هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە ئەوە یەکەمجارە لووتکەی ڕێکخراوەکە لە ولاتێکی چاودێردا ساز دەکرێت و، گوتی: "ئەمە بە ڕوونی ئەو گرنگییە نیشان دەدات لە بە هەنگاریا دەدرێت".
سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە وەک ڕێکخراوی دەوڵەتانی تورک زۆر سەختی، بڕیاری پێشوەختە و ئاستەنگمان تێپەڕاندووە و، ڕایگەیاند: "کاتێک ئاوڕێک لەدواوە دەدەینەوە لە ئاستێکداین ئەمڕۆ بەپەنجە ئاماژەی بۆ دەکرێت. بێگومان ڕێگایەکی زۆر هەیە لەبەردەمماندا، بەلام هیچ گومانم نییە لەوەدا کە لەگەڵ ئێوەی برایانماندا بە ئامانج دەگەین".
سەبارەت بە ڕاگەیاندنی ١٥ی کانوونی یەکەم وەک ڕۆژی زمانی تورکی لەلایەن یونسکۆوە، سەرکۆمار ڕایگەیاند: "پێمانوایە ڕاگەیاندنی ڕۆژی ١٥ی کانوونی یەکەم وەک ڕۆژی زمانی تورکی لە ٤٣هەمین کۆنفرانسی گشتیی یونسکۆدا کە ئەمساڵ لە سەمەرقەند بەڕەوەدەچێت، زۆر واتادار دەبێت".
سەرکۆمار ئەردۆغان ڕێڕەوی هاوبەش کرد و، ڕایگەیاند: "ڕێڕەوی هاوبەش کە هێڵی گواستنەوەی سەلامەت و بەردەوام لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا فەراهەم دەکات، وەک ڕێڕەوێکی ستراتیجی پێشەنگە. هاریکاریی لە هەیکەلی ڕێکخراوەکەدا زۆر گرنگە بۆ سەرکەوتنی ڕێڕەوی هاوبەش، چاوەڕوانی پشتیوانی دەوڵەتانی ئەندامین".
گوتیشی: "وەک دەوڵەتانی تورک لە خاڵی یەکتربڕی مێژوو و شارستانیەتدا هەڵگری میراتێکی ڕەگوڕیشەدارین کە ژیری ڕۆژهەڵات و دینامیزمی ڕۆژئاوا یەک دەخات".
هاوکات سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەو تراژیدیە مرۆییانە کرد کە لە ڕابردوو و ئێستاش لە غەززە ڕوو دەدەن و، گوتی: ''ئەو تراژیدییانەی لە ڕابردوودا لە قوبرس، قەرەباغ و بۆسنە و ئەمڕۆش لە غەززە ڕوو دەدەن وەبیرمان دەهێنێتەوە کە پێویستە بیر لەودیو سنوورەکانیشمان بکەینەوە. هەر دەرفەتێک بۆ گەیاندنی دەنگمان، وەڵامی گەڕانە بەدوای شیرازە و هاوبەشییەکی دادپەروەرانە و سیستمێک کە یاسایی بنەمای بێت و مرۆڤایەتی پێویستییەتی".
ڕاشیگەیاند: "لە غەززە كە توندترین کارەساتی مرۆیی سەردەمی مۆدێرن تیایدا دەگوزەرێت، هاووڵاتی مەدەنی تیایدا وەک ئەوە وایە لە دۆزەخدا بژین".
سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە وەک جیهانی تورک هاوکاری و بەشدارییان بۆ هەوڵەکانی فەراهەمکردنی ئاگربەست، گەیاندنی هاوکاریە مرۆیەکان بەبێ پچڕان و سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی غەززە وپرۆسەی ئاشتی بەردەوام، گرنگە. بە پێویستی زانی دژایەتی فراوانخوازی بێ سنووری ئیسرائیل و، ڕایگەیاند: "پێویستە لە پاڵ فەڵەستیندا پشتیوانی لە یەکپارچەیی خاکی لوبنان و سووریا بکرێت".
سەبارەت بە جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "درێژە بە دیدارە چڕەکانمان لەگەڵ هەردوو وڵات دەدەین بۆ گەیشتن بە ئاگربەستی گشتگیر و ئاشتییەکی دادپەروەرانە".