Merve Yıldızalp
28 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2025
لاچین - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەبۆنەی ڕۆژی سەربەخۆیی ئازەربایجان، بە فڕۆکەی تایبەتی "TUR" گەیشتە شاری لاچین-ی ئازەربایجان.
فڕۆکەکەی سەرکۆمار ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی لاچین کە سێهەمین فڕۆکەخانەیە لە خاکی ڕزگارکراوی ئازەربایجاندا دروست کراوە، نیشتەوە.
سەرکۆمار ئەردۆغان لەلایەن سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عەلیێڤ و باڵیۆزی تورکیا لە باکو، بیرۆل ئاکگون-ەوە پێشوازی لێکرا.
لەو سەردانەیەدا، ھەریەک لە وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان، ئالپارسلان بایراکتار و وەزیری بەرگریی، یاشار گولەر و وەزیری گواستنەوە و ژێرخان، عەبدولقادر ئورالئۆغڵو و وەزیری کشتوکاڵ و دارستان، ئیبراهیم یوماکڵی و وەزیری بازرگانی، عومەر بۆڵات و سەرۆکی ئەنجوومەنی ڕیشسپیانی ڕێکخراوی دەوڵەتانی تورکیا (TDT)، بیناڵی یڵدرم و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتوون و ڕاوێژکاری سەرکۆمار بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەکی و ئەمنیی، باڵیۆز ئاکیف چاغاتای کڵچ و جێگرانی سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، کورشات زۆرڵو و عەلی ئیحسان یاڤوز و زافەر سراکایا و حوسێن یایمان و خالید یەرەباکان و جێگری سەرۆکی گشتیی مەهەپە، ئیسماعیل ئۆزدەمیر یاوەری سەرکۆمار ئەردۆغان دەکەن.