Abdullah Shukur
02 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2018
ئەسانسیۆن - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە رێوڕەسمێکی فەرمی لە لایەن سەرۆکی پاراگوای ماریۆ ئابدۆ بێنیتاز پێشوازیی لێکرا.
ئەردۆغان و ھاوسەرەکەی، ئەمینە ئەردۆغان بە ئۆتۆمبێڵێکی تایبەت گەیشتنە بەردەم کۆشکی بۆپێزی مێژوویی و لە لایەن سەرۆکی پاراگوای، بێنیتاز و ھاوسەرەکەی سیلڤانا لۆپێز پێشوازیان لێکرا.
هاوکات ژمارەیەکی زۆری ھاووڵاتیانی تورک لە بەرامبەر ئەو کۆشکە بە ھەڵگرتنی ئاڵای تورکیا سڵاویان لە ئەردۆغان کرد.
لە دوای ئەوەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە رێوڕەسمێکی فەرمی لە باخچەی کۆشکەکە پێشوازی لێکرا، کۆبوونەویەکی دووقۆڵی لە نێوان ئەردۆغان و بێنیتاز دەستیپێکرد.