Mehmet Yusuf Melikoğlu
21 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2023
جەزائیر - AA
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە جەزائیر، لە ڕێوڕەسمێکدا پێشوازی لێکرا.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هواری بومدین لە لایەن سەرکۆماری جەزائیر عەبدولمەجید تەببوون'ەوە پێشوازی لێکرا.

لە پێشوازیکردنەکەدا دوو منداڵ بە جلی نەریتییەوە و بە دەستگرتنی گوڵ پێشوازییان لە ئەردۆغان کرد.
دواتر ڕێوڕەسمی فەرمی بۆ پێشوازیکردن لە ئەردۆغان بەڕێوە چوو و سروودی نیشتمانی دوو وڵات خوێندرایەوە.

هەر یەکە لە وەزیری دەرەوە هاکان فیدان، وەزیری خێزان و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی ئۆزدەمیر گۆکتاش، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان ئاڵپئەرسلان بایراکتار، وەزیری خەزێنە و دارایی مەهمەت شیمشەک، وەزیری بەرگریی تورکیا یاشار گولەر، وەزیری بازرگانی عومەر بۆلات، وەزیری گەیاندن و ژێرخان عەبدولقادر ئوراڵئۆغڵو، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان فەخرەددین ئاڵتون و ڕاوێژکاری باڵا ئاکیف چاغتای کلچ، شاندی یاوەری سەرکۆمار ئەردۆغان دەبن لەم سەردانەکەدا.

چاوەڕوان دەکرێت لەم سەردانەدا، سەرکۆماری تورکیا بەشداری بکات لە کۆنسەی باڵای هاریکاری تورکیا-جەزائیر و دیداری هەبێت لەگەڵ سەرکۆماری جەزائیر عەبدولمەجید تەببوون.
