Ferdi Türkten,Ali Kemal Akan
14 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2022
بالی – AA
کۆبوونەوەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئیندۆنێزیا، جۆکۆ ویدۆدۆ بەر لە لووتکەی سەرکردەکانی G20 دەستی پێ کرد.
بەر لە کۆبوونەوەکە کە لە شوێنی بەڕێوەچوونی لووتکەکە ئاپورڤا کەمپینسکی ئەنجام دەدرێت، هەردوو لا بۆ میدیاکاران دوان.
ئەردۆغان بۆ گرنگیدانی زۆر بە ئەو و شاندی یاوەری، سوپاسی ویدۆدۆی کرد و دەستخۆشی لە ئیندۆنێزیا کرد کە بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە سەرۆکایەتی دەمکی G20ی کردووە و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە نیسانی داهاتوو ئیندۆنێزیا سەرۆکایەتی دەمکی گرووپی MIKTA رادەستی تورکیا دەکات.
ئەردۆغان لەئێستاوە هیوای سەرکەوتنی بۆ ئیندۆنێزیا خواست بەبۆنەی وەرگرتنی سەرۆکایەتی دەمکی ٢٠٢٣ بۆ لێژنەی نەتەوەکانی باشووری رۆژھەڵاتی ئاسیا و گوتی: "میکانیزمی کۆنسەی هەماهەنگیی ستراتیجیی ئاستبەرز کە ئەمڕۆ دامانمەزراند، هەنگاوێکی گرنگی مێژوویییە بۆ پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات".
کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی کامێراکان بەردەوامە.