Bekir Aydoğan, Zahir Sofuoğlu
22 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2026
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە ئێران لە ڕووی داراییەوە لە لێواری داڕماندایە و ئاماژەی بەوەشدا کە ئێران نایەوێت گەرووی ھورمز بە داخراوی بمێنێتەوە، چونکە ڕۆژانە ٥٠٠ ملیۆن دۆلار لە دەست دەدات.
دۆناڵد تڕەمپ لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بانگەشەی ئەوەی کردووە: "ئێران لە ڕووی داراییەوە لە لێواری داڕماندایە و دەیەوێت بەپەلە گەرووی ھورمز بکاتەوە".
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەداوە کە ئێران بەھۆی داخستنی گەرووی ھورمزەوە، ڕۆژانە ٥٠٠ ملیۆن دۆلار لە دەست دەدات، جگە لەوەش ئێستا سەرباز و پۆلیس لە ئێران گلەیی لە وەرنەگرتنی مووچەکانیان دەکەن.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکی دیکەدا ڕاگەیاندووە کە بەھۆی گەمارۆکەی ئەمریکاوە، ئێران دەیەوێت گەرووی ھورمز دابخات بۆ ئەوەی ڕوخساری خۆی بپارێزێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەری گەرووی ھورمز بکرێتەوە، ئەوە ھیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێراندا ناکەن.