Hakan Çopur
17 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2026
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە كرد تاران بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتن بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەیوەندی پێوەکردووه و، ڕایگهیاند: "هیوادارم (لەگەڵ ئێران) بەرەو کۆتایی جەنگ هەنگاو بنێین".
لە کاتی دابەزینی لە فڕۆکە لە ویلایەتی کارۆلاینای باکوور کە بۆ بەشداری کردن لە چالاکیەک سەردانی کردبوو، ترەمپ بۆ ڕۆژنامهنووسان دووا.
ترەمپ باسی لهوه كرد دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتن "ڕاستەوخۆ" پەیوەندیان بهخۆیهوه کردووه و، ئهوهی خستهڕوو كه تاران دەیەوێت بگاتە ڕێککەوتن.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئەمریکا لە چ قۆناغێکی جەنگەکەدایە، ترەمپ گوتی: "هیوادارم بەرەو کۆتایی جەنگ هەنگاو بنێین".
گوتیشی: "ئێران زۆر خوازیاری ڕێککەوتنێكه، با ببینین ئەم پرۆسەیە چۆن به ئەنجام دەگات".
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا ڕاستەوخۆ یان لە ڕێگای نێوەندگیرەکانەوە پەیامی لە ئێرانەوە پێگەیشتووە، ترهمپ ڕایگەیاند کە "ڕاستەوخۆ پەیامەکەی پێگەیشتووە".