Orhan Onur Gemici
07 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2026
سەرکۆماری توركیا، ڕهجهب تهیب ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی ئەنقەرە پێشوازیی لە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد تڕەمپ کرد، کە پێش دەستپێکی ٣٦هەمین لووتکەی سەرۆک دەوڵەت و حکوومەتەکانی ناتۆ به سەردانێکی فەرمیی گهیشته تورکیا.
ئەو فڕۆکەیەی سەرۆکی ئەمریکا تڕەمپ-ی هەڵگرتبوو، کاتژمێر ١٣:٥٠ لە فڕۆکەخانەی ئەنقەرە نیشتەوە.
پاش پێشوازییكردن، سەرکۆمار ئەردۆغان بۆ ماوەیەک لەگەڵ تڕەمپ گفتوگۆی کرد.
سەرۆکی ئەمریکا تڕەمپ بە گوتنی "مەرحەبا عەسکەر" به زمانی تورکی سڵاوی لە پاسەوانانی ڕێوڕهسمهكه کرد.
دواتر سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا تڕەمپ چوونە هۆڵی شەرەف و وێنەی یادگاریان چرکاند.