Ali Cura
21 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2025
مۆسکۆ - AA
سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین دوای تەواو کۆنترۆڵکردنەوەی هەرێمی کورسک کە بۆ ماوەی نزیکەی نۆ مانگ بەشێکی لە ژێر کۆنترۆڵی سوپای ئۆکراینادا بوو، سەردانی هەرێمەکەی کرد.
بەپێی ڕاگەیاندراوی کرملین، دوێنێ پوتین سەردانی هەرێمی کورسکی کردووە و، لەگەڵ نوێنەرانی ڕێکخراوە خۆبەخشەکان کۆبووەتەوە.
هاوکات پوتین لە سەردانەکەیدا لەگەڵ بریکاری پارێزگای هەرێمی کورسک، ئەلیکساندەر هینشتین کۆبووەتەوە.
هەر لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا پوتین لە شاری کورچاتۆڤ لەگەڵ سەرۆک شارەوانیيەکانی هەرێمی کورسکدا کۆبووەتەوە و، وێستگەی هێزی ئەتۆمی کورسک-٢ی بەسەر کردووەتەوە.