Rewa Mahmood Hasan
26 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2019
لەندەن - AA
شازادە ویلیەم، شازادەی جێنشینی بەریتانیا سەردانی مزگەوتی نوری شاری کریستچارچ-ی نیوزلاندی کرد کە ماوەیەک لەمەوبەر کرایە ئامانجی هێرشێکی تیرۆریستی.
کەناڵی بی بی سی بڵاوی کردۆتەوە شازادە ویلیەم بەسەردانێکی دوو رۆژە گەیشتۆتە نیوزلاند و لەوێ سەردانی مزگەوتی نوری کردووە و هێرشە تیرۆریستیەکەی بە "کردەوەیەکی نەفرەتیی بێ هاوتا" ناو هێناوە.
شازادە ویلیەم ئاماژەی بەوەداوە کە بۆ ئەوەی نیشانی بدات کە تیرۆریستە راستڕەوە توندەکە نەگەیشتووە بە ئامانجی خۆی، سەردانی مزگەوتەکەی کردووە و بەخۆشحاڵییەوە باسی لە کاردانەوەی خەڵکی نیوزلاند کرد دژ بە کردەوە تیرۆریستیەکە و گوتی، "پێکەوە رێک وەستان. بەکاردانەوەتان دژ بەو تراژیدیایە، کارێکتان کرد مایەی رێزە".