Betül Yürük
22 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2018
نیویۆرك - AA
به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی یۆگاوه، له نیویۆرك هه‌زاران كه‌س له مه‌یدانی تایمز یۆگایان ئه‌نجامدا.
ژماره‌یه‌كی زۆر له شه‌یدایانی یۆگا كه به‌شدارییان له چالاكییه‌كه‌دا كرد، هه‌م درێژترین رۆژی ساڵیان یادكرده‌وه كه 21ی حوزه‌یرانه، هه‌میش رۆژی جیهانی یۆگا.
له ساڵی 2014ه‌وه 21ی حوزه‌یران له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه وه‌ك رۆژی جیهانی یۆگای یاد ده‌كرێته‌وه، ساڵانه له‌م رۆژه‌دا له زۆر شوێنی جیهان شه‌یدایانی یۆگا كۆده‌بنه‌وه و یۆگا ئەنجام دەدەن.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.