Mohammed Baqi Hussein
28 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2016
قودس - AA
سەرۆکی پێشووی ئیسرائیل شیمۆن پێرێز له ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا به نه‌خۆشیی جه‌ڵته‌ی مێشك كۆچی دواییكرد، كه دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی ئۆفیسی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانی ئیسرائیل پرسه‌نامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به ماڵئاوایی پێرێز له ژیان بڵاوكرده‌وه.
لهپرسەنامەکەدا هاتووه: "ئۆفیسی راگه‌یاندن ماته‌م ده‌گێڕێت بۆ كۆچی دوایی سەرۆک و سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو شیمۆن پێرێز. ئەو كه‌سایه‌تییه‌كی گرنگ بوو كه له پێش دامه‌زراندنی ئیسرائیله‌وه خزمه‌تی كردووه".
پێرێز كه له ساڵی 2007ه‌وه تا 2014 سەرۆکی ئیسرائیل بوو، 13ی ئهیلوول تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك هات و گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه. راگه‌یه‌نرا دوێنێ به‌هۆی خراپتربوونی باری ته‌ندروستییه‌وه، پێرێز بێهۆشكراوه و ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردنی بۆ دانراوه.
شیمۆن پێرێز كه له‌ساڵی 1923دا له خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی بێلارووسیا هاتووه‌ته دنیاوه و ساڵی 1934 كۆچی بۆ فه‌ڵه‌ستین كردووه كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئینگلیزه‌كاندا بوو.
ناوبراو بۆماوه‌ی 48 ساڵ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئیسرائیل بووه و پۆسته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران و سه‌رۆكیشی وه‌رگرتووه.
پێرێز ساڵی 2014 پۆستی، بۆ ریوڤێن ریڤلین به‌جێهێشت.