Sangar Hamad Azeez
17 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2017
بە هەزاران هاووڵاتی لە شیکاگۆ ئیدانەی سیاسەتەکانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپیان کرد لەبارەی کۆچبەرەوە.
خۆپێشاندانەکان لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی ئەمریکا لە دژی ترەمپ درێژەی هەیە.
بڕیارە لە سەرتاسەری وڵاتەکە لەژێر ناوی "یەک رۆژ بەبێ کۆچبەر" خۆپێشاندان سازبکرێت ولەم چوارچێوەیەشدا لە شاری شیکاگۆ بە هەزاران هاووڵاتی رژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
خۆپێشاندەران کە زۆربەیان هاووڵاتی مەکسیکی بوون لە یونیان پارک لە شارەکە کۆبوونەوە.
خۆپیشاندەران دروشمی "نامانەوێت بگەڕێینەوە دواوە"، " واز لە بەشکردنی خێزانەکان بهێنن"، " نەخێر بۆ قەدەغەکردنی هاتن بۆ ئەمریکا"یان بەرزکردبووەوە و هوتافیان لە دژی ترەمپ دەکێشا.