Aykut Karadağ
28 ئاب 2023•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2023
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، بڵاویکردەوە بونیامین بارڵک کە سەربازێکی گرێبەست بووە لە هێزی پیادە، لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ شەهیدبوو.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە بارڵک کە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ ئەرکدار بووە، دوێنێ کەوتووەتە خوارەوە و شەهیدبووە.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "داوای لێخۆشبوون لە خودا بۆ شەهیدە ئازیزەکەمان دەکەین کە خەفەتێک و ئازارێکی قووڵی لا دروست کردووین، سەرەخۆشی لە خێزانە قەدرگرانەکەی و سوپای تورکیا و گەلە ئازیزەکەمان دەکەین و هیوای ئارامگریی دەخوازین".