Muhammed Karim Saedgul
14 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2022
ھەولێر – AA
ئەمینداری گشتیی یەکێتی زانایانی موسڵمانانی جیھان، د. عەلی قەرەداغی سەرکۆنەی ھێرشە مووشەکییەکەی سەر ھەولێری کرد و بە تاوانێک لە دژی سەروەریی عێراق ناویبرد.
د. عەلی قەرەداغی، لە رێگەی ھەژماری خۆی لە تویتەر پۆستێکی لەسەر ھێرشە مووشەکییەکەی سەر ھەولێر بڵاوکردەوە.
ئەمینداری گشتیی یەکێتی زانایانی موسڵمانانی جیھان، د. عەلی قەرەداغی لە تویتەکەیدا ئیدانەی هێرشەکەی سەر هەولێری کرد و لەمبارەیەوە نووسیویەتی:
" ھێرشەکە، تاوانێکە دەرهەق بە سەروەریی عێراق و سوکایەتیکردنە بە هەرێمی کوردستان و زیانێکی گەورەیەش بە سەقامگیرییەکەی دەگەیەنێت".
عەلی قەرداغی لە تویتەکەیدا راشیگەیاندووە "هێرشەکە هەوڵێکە بۆ ھێشتنەوەی دۆخی گرژی و ئاڵۆزی رووخێنەر، بۆ ئەوەی چاوبرسییە نێودەوڵەتی و ھەرێمییەکان بەردەوامبن لە باڵادەستی و زاڵبوون بەسەر دۆخەکەدا. خوای گەورە عێراق و ھەرێمی کوردستان و وڵاتی موسڵمانان بپارێزێت".