Mohammed Baqi Hussein
26 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2016
هاڤانا - AA
سه‌ركرده‌ی شۆڕشی كوبا و سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و وڵاته فیدڵ كاسترۆ، له‌ته‌مه‌نی 90 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
سه‌رۆكی كوبا راول كاسترۆ له ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌ته‌وه رایگه‌یاند، فیدڵ كاسترۆی برا گه‌وره‌ی كۆچی دوایی كردووه.
كاسترۆ له ساڵی 1953ه‌وه دژی دیكتاتۆر فولجێنكۆ باتیستا ده‌ستی به خه‌باتی چه‌كداری كرد. دوای ئه‌وه‌ی باتیستا ساڵی 1958 له كوبا هه‌ڵات، كاسترۆ ساڵی 1959 بوو بە سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته.
كاسترۆ كه به‌و سه‌ركرده‌یه ناسراوه كه كوبای پێشكه‌شی گه‌لی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه، له ساڵی 1976ه‌وه تا 2008 وه‌ك سه‌رۆكی كوبا وڵاته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌برد.
ناوبراو ساڵی 2008 پۆسته‌كه‌ی راده‌ستی راول كاسترۆی برای كرد.