ریبات
لە شاری ورزازات لە باشووری رۆژھەڵاتی مەغریب، فێستیڤاڵی ھونەریی و میللی ئەحواش بەناوی "میرات، کەلتووری دواڕۆژە" سازکرا.
ئەو فێستیڤاڵە لە دەوروبەری قەڵای مێژوویی تاوریرت سازکرا کە تێیدا ھەڵپەڕکێی گەلی ئەمازیغی و شیعرەکانیان پێشکەشکران.
٢٢ گروپی ھونەریی بەشدارییان لەو فێستیڤاڵە کرد، ھەروەھا ئەو پسپۆرانەی لەبارەی کەلتووری ئەمازیغ لێکۆڵینەوە دەکەن سیمینارێکیان پێشکەش کرد، داوایان کرد کەلتووری ئەمازیغی لە فەوتان بپارێزرێ.
رێکخەرانی ئەو فێستیڤاڵە رایانگەیاند: ئامانجیان زیندوویی ھێشتنەوەی کەلتووری ئەمازیغییە.
محەمەد ئەڤلی، یەکێکە لە بەشداربووانی ئەو فێستیڤاڵە دەڵێ ھونەری ئەحواش، تەنیا بە ھەڵپەڕکێی فۆلکلۆری پەیوەست نییە، بەڵکو ئەو شیعرانەی لەگەڵ ھەڵپەڕکێ سەبارەت بە ئازایەتی و مەردایەتی پێشکەش دەکرێن، فێستیڤاڵەکە جوانتر دەکا.
ئیبراھیم ئەڤباڵا کە لەسەر ئەتنۆگرافی لێکۆڵینەوەی جۆراوجۆری کردووە، دەڵێ ھونەری ئەحواش بۆ یەکەمجار لەگەڵ تیرەکانی ئەمازیغی دەرکەوتووە، ئەمەش میراتێکی کەلتوورییە کە گوزارشت لەژیانی ئەو قەبیلانە دەکا. ئەڤباڵا بۆ پاراستنی زمانی ئەمازیغ چەندین کار و چالاکیی ئەنجامداوە وەکو خۆی باسی دەکا.
لە چوارچێوەی داڕشتنەوەی سەر لە نوێی دەستووری وڵاتی مەغریب کە لە ساڵی ٢٠١٢ دەستپێکراوە، زمانی ئەمازیغ، وەکو زمانی دووەمینی فەرمی پەسەند کراوە.