Alaattin Doğru
24 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2022
ئەنقەرە – AA
ئەو ئاگرەی کە لە ١٢ی تەمووزەوە لە ناوچەی ژیرۆند لە باشووری رۆژئاوای فەڕەنسا دەستیپێکردووە، هێشتا بەردەوامە.
بەپێی هەواڵێکی رادیۆی فرانس بلو، تەشەنەسەندنی ئاگرەکەی ناوچەی لا تاست دو بوک کە پێش ١٢ رۆژ دەستی پێکردووە راوەستێنراوە بەڵام تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە هەوڵێکی چڕدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکەی ناوچەی لاندیراس.
تەواوی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ئاگرەکەی ناوچەی لا تاست دو بوک و بەشێکی ئەوانەی بەهۆی ئاگرەکەی لاندیراس ماڵەکانیان جێهێشتبوو توانیویانە بگەڕێنەوە رێوشوێنی خۆیان.
ئەو دوو ئاگرەی کە بووەتە هۆکاری ئەوەی ٣٦ هەزار و ٧٥٠ کەس ماڵەکانیان چۆڵبکەن، لە ماوەی ١٢ رۆژدا زیاتر لە ٢١ هێکتار زەوی کردووەتە خۆڵەمێش.