Yusuf Özcan,Hemın Othman Mohammed
11 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2018
پاریس - AA
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی فه‌ڕه‌نسا بۆ كاروباری دارایی، ئۆلیڤه‌ر دوسسۆپت ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تێچووی ئه‌و بڕیارانه‌ی سهركۆمار، ئیمانوێل ماكرۆن ده‌ریكردوون هه‌شت بۆ دە ملیار یورۆیه.
له لێدوانێکی بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنی BFMTV ، ئۆلیڤه‌ر دوسسۆپت باسی له‌وه كرد كه تێچووی ئه‌و بڕیارانه‌ی ئیمانوێل ماكرۆن له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت كه ئه‌م ئێواره‌یه له‌باره‌ی ئێلەگ زه‌رده‌كانه‌وه ده‌ریكردووه هه‌شت بۆ دە ملیار یورۆیه و كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن پشتیوانی دارایی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
له‌م نێوه‌نده‌دا ئاماژه به‌وه كرا كه ئیمانوێل ماكرۆن ئه‌مڕۆ و سبه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری بانك و كۆمپانیا گه‌وره‌كاندا كۆده‌بێته‌وه.
ئیمانوێل ماكرۆن له لێدوانێکیدا له‌باره‌ی خۆپیشاندانی ئێلەگ زه‌رده‌كان باسی له‌وه كردبوو كه به‌بێ خسته‌سه‌ری باجی زیاده به‌سه‌ر كۆمپانیاكاندا له 2019ه‌وه مانگانه 100یورۆ بۆ كه‌مترین مووچه زیاد ده‌كه‌ن.