Alaattin Doğru
23 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2020
پاریس- AA
لە گوندێکی نزیک شاری سەن-جوست ناوەڕاستی فەڕەنسا، هێزە ئەمنییەکان لەوە ئاگادارکرانەوە کە پیاوێک توندوتیژی بەرامبەر هاوسەرەکەی ئەنجام دەدات.
تیمەکان چوون بۆ رزگارکردنی ژنەکە، بەڵام ئەمە تەقەکردنی لێکەوتەوە و لە ئەنجامدا، سێ پۆلیس کوژران و پۆلیسێک بریندار بوو.
پیاوەکەوە هەروەها تەواوی خانووی خۆی سووتاند و ژنەکەش لەلایەن پۆلیسەوە رزگارکرا.
لەئێستاشدا لێکۆڵینەوە لەوە دەکرێت کە ئایا پیاوەکە لەناو خانووە سووتاوەکەدا گیانی لەدەستداوە یاخود هەڵاتوە.