Muhammed Enes Can,Başak Akbulut Yazar,Hemın Othman Mohammed,1 23
03 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
پیاوی ئایینی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌مریكی، ئاندریو كرایگ برونسۆن كه له‌سه‌ر ده‌نگۆی سیخوڕیكردن و ئه‌نجامدانی تاوان له پێناو هەردوو رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) و په‌كه‌كه له توركیا دادگایی ده‌كرێت، په‌نای برده به‌ر دادگای ده‌ستووری به مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنی سزای زیندانیكردنی له ماڵدا.
پارێزه‌ری برونسۆن، ئیسماعیل جه‌م هالاڤورت سه‌ردانی دادگای ئیستانبوڵی كرد له ناوچه‌ی چاغڵایان و دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و تانه‌یه‌ی له‌باره‌ی "زیندانیكردن له ماڵدا و قه‌ده‌غه‌ی چوونه ده‌رەوه له وڵات" پێشكه‌شی دادگای سزا قورسه‌كانی ئیزمیری كردبوو سه‌باره‌ت به بریكاره‌كه‌ی و ره‌تكرابوویه‌وه، هه‌مان داوای پێشكه‌ش به دادگای ده‌ستووری كرد.
له‌و داواكاریهیدا، ئیسماعیل جه‌م هالاڤورت داوایكردووه له كاتی دانیشتنی دادگادا لێكۆڵینه‌وه له داواكاریه‌كه‌ی بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌شی بریكاره‌كه‌ی برونسۆن زیندانی ماڵه داواكاریه‌كه‌ی پێشتر تاوتوێ بكرێت و بڕیاری رێوشوێنی له‌باره‌وه بدرێت.
سه‌باره‌ت به داواكاری رێوشوێن له داواكاریه‌كه‌ی ئیسماعیل جه‌م هالاڤورتدا ئاماژه به‌وه كراوه بڕیاری زیندانی ماڵی بریكاره‌كه‌ی هه‌ڵبگیرێت، هه‌روه‌ها داواشی كردووه بڕیار بدرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌ستبه‌سه‌ری بریكاره‌كه‌ی له ماڵدا پیشێلكردنی یاسا و مادده‌ی پێنجی ده‌ستووره.