Mohammed Baqi Hussein
08 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2016
رۆژی شه‌ممه بوومەلەرزەیەک به‌گوڕی 6.4 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر له باشووری تایوان ڕوویدا و زیانی گیانی لێكهوتهوه.
ژماره‌ی ئه‌و كه‌ستانه‌ی به‌هۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان له‌ده‌ستدا، بۆ 36 كه‌س به‌رزبووه‌وه.
دوو رۆژ دوای رووداوه‌كه له‌ژێر داوپهردووی بینایه‌كی 17 نهۆمی له شاری تاینان، ژنێك به سه‌لامه‌تی ده‌رهێنرایه‌وه. راگه‌یه‌نرا هاوسه‌ری ئه‌و ژنه له‌گه‌ڵ كوڕه ته‌مه‌ن دوو ساڵانه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه. له‌ژێر داروپه‌ردووی ئه‌و بینایه‌دا 170 كه‌س به سه‌لامه‌تی رزگاركرابوو.
پێشبینی ده‌كرێت هێشتا زیاتر له 100 كه‌س له‌ژێر داروپه‌ردووی بیناكهدابن.
له‌كۆی ئه‌و 36 كه‌سه‌ی ته‌رمه‌كانیان دۆزراوه‌ته‌وه، 34یان له باڵه‌خانه 17 نهۆمییه‌كه‌ی شاری تاینان گیانیان له‌ده‌ستداوه. دوو كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش له شوێنه جیاجیاكانی دیكه‌دا ته‌رمه‌كانیان له‌ژێر داروپه‌ردووی بینا رووخاوه‌كاندا دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌هۆی بوومەلەرزەکەوە ته‌نها له شاری تانین 10 بینا رووخا و 5 بینای دیكه زیانیان به‌ركه‌وت.
ساڵی 1999 بوومەلەرزەیەک له گوڕی 7.6 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر تایوانی هه‌ژاند و 2 هه‌زار و 300 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.