Ali Cura
26 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2018
مۆسكۆ - AA
رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پرۆتێستۆی بڕیاری سنوورداشكردنهوهی دیبلۆماتكارانی رووسی كردووه له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه كرد كه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی نراوه دۆستانه و، تۆمهتابركردن نییه له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی سالیسبێرگهوه و، رایگه‌یاند: "بە توندی ئیدانەی بڕیاری وڵاتانی ناتۆ و یەکێتی ئەورووپا ده‌كه‌ین بۆ سنوورداشكردنهوهی دیبلۆماتکارانی رووسی".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه فیدراسیۆنی رووسیا كراوه‌ته ئامانج و رووبه‌ڕووی تۆمه‌تی بێ بنه‌ما كراوه‌ته‌وه، جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه به‌رپرسانی به‌ریتانی "پێشینه بڕیارده‌رانه" و "ناڕاستگۆیانه" هه‌ڵسوكه‌وتیان كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به ژیانی هاووڵاتیانی رووسی سه‌ر خاكی به‌ریتانیاوه هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌یانجار له‌و باره‌یه‌وه داوایان پێشكه‌ش به به‌ریتانیا كردووه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی بابه‌تی و گشتگیریان نه‌داوه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه به‌ریتانیا كه كوێرانه چاودێری بنه‌ماكانی ئه‌ورووپا-ئه‌تڵه‌نتیك ده‌كات زیانی به خوێنساردی هاوپه‌یمانانی گه‌یاندووه و، هاتووه "به‌دڵنیاییه‌وه هه‌نگاوی دوژمنانه‌ی ئه‌و گرووپه وڵاته بێ ده‌ره‌نجام نامێنێته‌وه و، ئێمه وه‌ڵامی ئه‌وه ده‌ده‌ینه‌وه".