Behlül Çetinkaya
17 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، لە بارەى بڕيارەكانى پەرلەمانى ئەوروپا لە دژى توركيا رايگەياند، "پێشنیازه بڕیاری رۆژی ١٧ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٠ له دانیشتنی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا كه ته‌نها له‌پێناو پشتیوانیی له ئه‌ندامێتیی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و به ئامانجی خزمه‌تكردنی هه‌وڵه خۆپه‌رسته بهرژهوهندییخوازییهكانی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان په‌سه‌ندكراوه، و دووره له پاساو، له زۆر رووه‌وه مایه‌ی قبوڵكردن نییه".
لەو روونكردنەوەيە كە لە وەزارەتى دەرەوەى توركياوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەو بڕيارانە كراوە كە ئەمڕۆ پەرلەمانى ئەورووپا لە دژى توركيا دەريانكردووە و تێيدا هاتووە:
"پێشنیازه بڕیاری رۆژی ١٧ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٠ له دانیشتنی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا كه ته‌نها له‌پێناو پشتیوانیی له ئه‌ندامێتیی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و به ئامانجی خزمه‌تكردنی هه‌وڵه خۆپه‌رسته بهرژهوهندییخوازییهكانی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان په‌سه‌ندكراوه، و دووره له پاساو، له زۆر رووه‌وه مایه‌ی قبوڵكردن نییه. پەرلەمانى ئەورووپا، بەم هەڵوێستە لايەنگيرى و نادادپەروەرانەى و لێكدانەوە تاكلايەنە و بێسوودەى لە مافى دەريايى كە لە دەسەڵاتى ئەودا نييە رێزگرتنى لە دەستداوە. نە پەرلەمانى ئەورووپا و نە يەكێتى ئەورووپا و نە ئەندامانى يەكێتى ئەورووپا، دەسەڵاتى دەستنيشانكردنى سنوورى ولاتانى سێيەم و شوێنى دەسەڵاتيان نييە".