Hemn Baban
02 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2018
ھەولێر - AA
پۆلیسی فیدرالی نزیکەی ١٧ شوێن و گوندی لە کەرکووک پشکنی بۆ بەدواداگەڕانی گومانلێکراو و بوونی تەقەمەنی کە دوای زانیارییەکان دەستیان بەسەرداگیرا.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای کەرکووک، پۆلیسی فیدرال ژمارەیەک ناوچە و گوندێک دەپشکێنێت دوای وەرگرتنی زانیاریی لەبارەی بوونی جموجۆڵی گومانلێکراو.
بەپێی راگەیەندراوێکی پۆلیسی فیدرال ناوچە و گوندەکانی "عروبییە، عەرەب کوری، قەرەتەپە، مولتەقا، تەل حەیران، سعێدی، ئەلرەفیع، نافلە، زھێدییە، قادسییە، خالدییە، بورغلییە، مەھافیف، مەسنەعە، دغێلە، قوڕەیشییە و گەڕەکی ھەشتی شوبات"یان پشکنییوە و بە وردی بەدوای گومانلێکراو و بوونی تەقەمەنیدا گەڕاون و لە ئەنجامدا سێ ماتۆڕسکیل دەستییان بەسەرداگیراوە و بارەگایەکی داعشیان دەست بەسەرداگرتووە و رووخاندوویانە.
لە راگەیەندراوەدا ھاتووە کە تونێلێکییان لەنێو ئەو بارەگایەدا ئاشکراکردووە کە سێ بۆمبی چێندراویی ئامادەکراویان بۆ تەقاندنەوە تیادا بووە و تونێلەکە بەتەواوەتی رووخێندرا و گومانلێکراوێکیش دەستگیرا و بۆمبێکی چێندراویش پووچەڵ کرایەوە، ئەوە سەرباری دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی تەقەمەنی لە جۆری TNT کە لە کێشەکەی لە نێوان حەوت تا ١٠ کیلۆگرام دەبوو و لەژێر کوشنی ئۆتۆمبیلێکی بەجێھێڵدراوی ئامادەکراو بۆ تەقاندنەوە دۆزرایەوە و دواتر پووچەڵکرایەوە.